سەردێڕ:

ژنە حاجییەك لە مەککە بە سکێك چوار منداڵی بوو

فۆتۆ: 
2019-08-16

13802 جار خوێندراوەتەوە

لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە مەککە لە وەرزی حەجکردنی ئەمساڵدا لە حاڵەتێکی دەگمەندا ژنێک چوار منداڵی بوو.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ژنە کە خەڵکی سوریایە و تەمەنی ٢٣ ساڵە، پاش ٣٤ هەفتە لە دووگیان بوون منداڵی بووە.

باس لەوەشکراوە، ئەو ژنە کاتێك گەیەندراوەتە نەخۆشخانە پێویستی بەوەکردووە کە نەشتەرگەریی  بۆ بکرێت، گروپێكی پزیشکی نەشتەرگەرییەکەیان بۆ کردووە و دوو کوڕ و دوو کچی بووە.

ئەوش خراوەتەڕوو، پاش لەدایكبوونی چوار منداڵەکە ستافی نەخۆشخانەکە منداڵەکانیان خستووەتە ژێر چاودێری وردەوە، چونکە دووانیان کێشە لە هەناسەدانیاندا هەبووە.