سەردێڕ:

تورکیا: بۆچوونمان لەبارەی ناوچەی ئارام لەسوریا نەگۆڕیوە

فۆتۆ: 
2019-08-16

2247 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، هیچ گۆڕانێک لە بۆچوونیان رووینەداوە لەبارەی ناوچەی ئارام کە بڕیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا لە باکوری سووریا دروستیبکەن.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن لەبارەی گۆڕینی بۆچوون و هەڵوێستی تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا، بڵاوکراوەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەبارەی ناوچەی ئارام، هەرکاتێک کە پێویستی کرد وەزارەتی بەرگریی ئەنجامی کارە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا باسی لەوەشکردووە، لەو چوارچێوەیەدا هیچ گۆڕانێک لە بۆچوونیان کە پێشتر رایانگەیاندووە، رووینەداوە و وەک ئەوەی هاتووە پارێزگاری لێ دەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژى ٧ى ئابى ٢٠١٩ بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا و تورکیا لەبارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێککەوتن و دواتریش وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا ناوەندی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشیان دروستکردووە، بەمەبەستی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا.