سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق لە ماوەى شەش ساڵدا ٣٦ ملیار دۆلارى لەدەستداوە

فۆتۆ: 
2019-08-15

2628 جار خوێندراوەتەوە

ڕێکخراوێکى سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆى شەڕى داعش و ناجێگیریى دۆخى سیاسى و ئەمنى لە نێوان ساڵى ٢٠١٣ تا ٢٠١٨ عێراق ٣٦ ملیار دۆلارى لەدەستداوە.

بەپێى ڕاپۆرتێکى رێکخراوى "ئۆنکتاد" بۆ گەشەپێدان، کە سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانە، ساڵى ٢٠١٨ عێراق چوار ملیار و ٨٨٥ ملیۆن دۆلارى لەدەستداوە.

بەپێى ڕاپۆرتى رێکخراوەکە، عێراق لە ساڵى ٢٠١٧ پێنج ملیار و ٣٢ ملیۆن دۆلارى لەدەستداوە و لە ساڵى ٢٠١٦شدا، شەش ملیار و ٢٥٦ ملیۆن دۆلارى لەدەستداوە.

هاوکات لە ساڵى ٢٠١٥دا عێڕاق بڕى حەوت ملیار و ٥٧٤ ملیۆن دۆلارى لەدەستداوە و ساڵى ٢٠١٤ گەورەترین زیانى لە وەبەرهێنانى بیانى کرد، کە بڕى ١٠ ملیار و ١٧٦ ملیۆن دۆلارى لەدەستدا و، ساڵى ٢٠١٣ش بڕى دوو ملیار و ٣٣٥ ملیۆن دۆلارى لەدەستداوە.

رێکخراوەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، ئابووریى عێراق لەو چەند ساڵەدا بە شێوەیەکى گەورە پاشەکشەى کردووە، ئەوەش هۆکارەکەى داڕووخانى دۆخى ئەمنى و سیاسى و شەڕەکانى ناوچەکە بووە.