سەردێڕ:

ئەمریکا داوایکردووە دەست بەسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێراندا بگرێت

ئەمڕۆ هەرێمی جەبەل تاریق دوا بڕیار لەسەر کەشتییەکە دەدات
فۆتۆ: 
2019-08-15

3523 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەکی ناوخۆیی هەرێمی جەبەل تاریق ئاشکرایکرد، ئەمریکا لە هەوڵدایە دەست بەسەر ئەو کەشتییە ئێرانیەدا بگرێت کە بەریتانیا ئازادی دەکات.

ڕۆژنامەی (جیبرالتار کرۆنیکڵ) نوسیویەتی، وەزارەتی دادی ئەمریکا بە فەرمی داوایکردووە دەست بەسەر کەشتی گرەیس ١دا بگرێت کە مانگی تەمووزی ڕابردوو لە جەبەل تاریق لەلایەن بەریتانیاوە دەستی بەسەرداگیرا.

ئەم داوایەی ئەمریکا چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی جەبەل تاریق دێت کە ڕایگەیاندبوو، ئامادەکاری دەکات بۆ ئازادکردنی ئەو کەشتییە ئێرانییە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی نوسییوە، ئەمڕۆ هەرێمی جەبەل تاریق بڕیار لەسەر چارەنوسی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران دەدات.


‌بەپەلە