سەردێڕ:

نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنی ڕووسی بە "موعجیزە" ناودەبرێت‎

فۆتۆ: 
2019-08-15

26017 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەکی مەدەنی رووسی دوای ئەوەی لە ئاسماندا توشی رووداوێک بوو بە ناچاری لە کێڵگەیەکی نزیک لە مۆسکۆ نیشتەوە و بەرپرسانی روسیاش نیشتنەوەی فڕۆکەکە بە کاری "موعجیزە" ناودەبەن کە بەهۆیەوە هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە.

میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردەوە، فڕۆکەکە ٢٣٤ سەرنشینی هەڵگرتبوو، پاش کەمێک لە هەڵفڕینی کەوتووەتە نێو پۆلێک باڵندەوە و مەکینەکەی لەکارکەوتووە و ناچاربووە لەناکاو بنیشێتەوە.

ئاماژەش بەوەکراوە، فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی ژوکۆڤسکی نێودەوڵەتییەوە دەستی بە گەشتەکانی کردووە دوای توشبوونی بەو رووداوە لە بەرزی یەک کیلۆمەترەوە لە ناو کێڵگەیەکی گەنمەشامیدا نیشتووەتەوە.

بەرپرسانی روسیا، فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکەیە بە "پاڵەوان" ناودەبەن، بەهۆی ئەوەی توانیویەتی ژیانی ٢٣٤ کەس لە مردن رزگار بکات.

وەزارەتی تەندروستی روسیاش ڕایگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە ٢٣ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.