سەردێڕ:

موسڵ.. ئه‌مریكا پێگه‌كانی داعشی له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره‌ تۆپباران كردووه‌

فۆتۆ: 
2019-08-15

1811 جار خوێندراوەتەوە

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، پێگه‌كانی داعشیان له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره‌ له‌ باشوری موسڵ تۆپباران كردووه‌.

فەرماندەییەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەشکردووە، هێرشەکەى سنورى پارێزگاى نەینەوایان بە هاوکارى حکومەتى عێراق کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لەهێرشەکەدا بە هاوەن پێگەکانى شانە نوستووەکانى داعشیان لە ناحیەى گەیارە کردووەتە ئامانج.

بۆردومانەکە دواى زیادبوونى جموجۆڵەکانى داعش دێت لە سنورى پارێزگاى موسڵ و ناوچە جێناکۆکەکان.