سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەت دێت ئەگەر هەموو رۆژێك سێوێك بخۆیت؟

فۆتۆ: 
2019-08-15

6991 جار خوێندراوەتەوە

توێژەران لە زانکۆی " Edith Cowan" لە ئوستراڵیا ئاماژەیان بەوەکردووە، رۆژانە خواردنی ٥٠٠ میلیگرام لە پێكهاتەی ماددەی فلافۆنوید کە لە چەند جۆرە میوەیەکدا زۆرە، مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردووە، توێژینەوەکە داتای ٥٣ هەزار کەسی شیکردووەتەوە، چاودێری حاڵەتی تەندروستیی ئەو کەسانەی کردوە  بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ، گروپی توێژەران ئەوەیان ئاشکراکردووە، خواردنی سێو، پرتەقاڵ و مشتێك بلوبێری (جۆرێك شاتووە)، کە هەریەکەیان بڕێکی زۆر لە ماددەی فلافۆنویدیان تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستیی دەمارەکان و کەمکردنەوەی هەوکردنەکان، کە هەریەك لەمانە پەیوەندیدارن بە تەندروستیی دڵ و زیادبوون یان کەمبوونی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە.

پاش شیکردنەوەی خووە رۆژانەکانی بەشداربووەکان توێژەران ئاشکرایانکرد، ئەو کەسانەی رۆژانە ٥٠٠ میلیگرام لە فلافۆنویدیان خواردووە، مەترسیی مردنیان بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ کەمبووە.

لەوبارەیەوە سەرۆکی توێژەران، دکتۆر نیکۆلا بۆندونۆ وتی: ئەم ئەنجامانە دەریدەخەن کە مرۆڤ دەتوانێت خۆی لە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ  بپارێزێت لە رێگەی خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە فلافۆنوید، ئەمە بە  ڕێگەیەکی تازە دادەندرێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان لەگەڵ هاندانی خەڵك بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان.

هەروەها ئەو ماددانەی لە پێكهاتەی سێودا هەن هەوکردنەکان کەمدەکەنەوە کە تووشی دەمارەکان دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە  جەڵتە، لەحاڵەتێکیشدا ئەگەر دەمارەکان دابخرێن دەکرێت ببێتە هۆی وەستانی دڵ.

Image result for what happens to your body when you eat an apple every day