سەردێڕ:

هاتوچۆى سلێمانی.. لە رۆژانى جەژندا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، و ١٨ کەسیش بریندابوون

هەشت ڕووداوى هاتوچۆ بووە
فۆتۆ: 
2019-08-15

2390 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆى ڕووداوەکانى هاتوچۆوە لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، و ١٨ کەسی دیکەش بریندابوون.

بەپێی ئامارێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە چوار رۆژی جەژندا هەشت رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراوە، کە چوار لە رووداوەکان لە ناو شاری سلێمانی و چوار رووداوەکەى دیكەش لە دەرەوەی شار روویانداوە.

ھاتووچۆی سلێمانی جۆرى ڕووداوەکانیشى ڕوونکردووەتەوە كە چوار ڕووداویان وەرگەڕان و چوارى دیکەشیان پێكدادان بووە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەڵەبجەش ڕایگەیاند، لە چوار ڕۆژى جەژنى قورباندا سێ ڕووداوى هاتوچۆ لە سنورى ئەو پارێزگایە ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە دووکەس برینداربوون.