سەردێڕ:

سوریا.. چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن فڕۆکەیەکی سەربازیی حکومەتیان تێکشکاندووە

فۆتۆ: 
2019-08-15

2334 جار خوێندراوەتەوە

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن فڕۆکەیەکی سەربازیی حکومەتیان لە ئاسمانی خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلب تێکشکاندووە و دیمەشقیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.

دەستەی تەحریری شام کە بەهێزترین گروپی چەکداریی ئۆپۆزسیۆنە لە ناوچەکە ڕایگەیاند، ئەو فڕۆکەیەی تێکیانشکاندووە لە جۆری (سوخۆی -٢٢) ی ڕوسیە کە لە بنکەیەکی ئاسمانی پارێزگای حمسەوە هاتبووە ئاسمانی ناوچەکەیان.

هاوکات حکومەتی دیمەشق ئاماژەی بەوەکردووە، هێشتا چارەنووسی فڕۆکەوانی فڕۆکەکە نادیارە.

ئیدلب و بەشێک لە پارێگاکانی حەما و حەلەب و لازقیە، تاکە پێگەن کە لەژێر کۆنتڕۆڵى چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادان و چەند مانگێکیشە سوپای حکومەت هەڵمەتە سەربزییەکانی بۆ سەر ئەو ناوچانە دەستپێکردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە هێزەکانی سوریا بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ڕوسیا لە کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەی خان شەیخون نزیکبوونەتەوە کە پێگەیەکی ستراتیژیی هەیە و لە ساڵی ٢٠١٧ دا بە غازی سارین هێرشی کرایە سەر.