فۆتۆ:
2019-08-15
1456 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٥٩ دۆلار بوو، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٥ دۆلار بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.
جگە لەوەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی ھەناردەکراوی ئەو وڵاتە دێنێتە سەر سفر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.