سەردێڕ:

له‌ رۆژانی جه‌ژندا ١١١ هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر

فۆتۆ: 
2019-08-14

2191 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگەیاند، له‌ ماوەى چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو ڕووینه‌داوه‌ و ده‌شڵێت،١١١ هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر.

هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشەممە ١٤ی ئابی٢٠١٩ رایگه‌یاند، جگە لەوەى له‌ چێشتخانه‌یه‌ك چه‌ند كه‌سێك ته‌قه‌یان كردووه‌و دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌ هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو لە ڕۆژانى جەژندا له‌ هه‌ولێر رووینه‌داوه‌.

وتیشی، "له‌ عه‌نكاوه‌ ته‌رمی پزیشكێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌پێی پشكنینی پزیشكی دادی هه‌ولێر مردنه‌كه‌ ئاسایی بووە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به ‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ له‌ رۆژانی به‌ر له‌ جه‌ژن و هه‌ر چوار رۆژی جه‌ژن ١١١ هه‌زار گه‌شتیار له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو بازگه‌كانه‌وه‌ روویان له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ولێر كردووه‌.


‌بەپەلە