سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. سەدان کەس بەهۆی دەنگی ماتۆڕێکەوە هەڵدێن

فۆتۆ: 
2019-08-14

12782 جار خوێندراوەتەوە

لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی  شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا، ماتۆڕێک دەنگێکی بەرزی لێوە دروستبووە و بەهۆیەوە سەدان کەس وایانزانیوە دەنگی تەقەکردنە و هەڵاتوون.

ڕۆژنامەی زە گاردیەن گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە، و تیایدا دەبینرێت سەدان کەس دەستبەجێ دوای بیستنی دەنگەکە دەتۆقن و هەوڵدەدەن لە شەقامەکە هەڵبێن.

چەندین گرتەی ڤیدیۆیی دیمەنی هەڵاتنی خەڵکەکە تۆمار کراوە و دەرکەوتووە، لە سەرەتادا کاتێک دەنگەکە دروست دەبێت چەند کەسێک دەست بە ڕاکردن دەکەن و دوای ئەوە وردە وردە خەڵکانی تر بەهەمان شێوە دەتۆقن و هەڵدێن.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی تەقەکردن لە وڵاتی ئەمریکادا ڕوویانداوە و خەڵکی وایانزانیوە کەسێک بووە تەقەی لە خەڵکەکە کردووە، بەڵام لە دواییدا پۆلیسی شاری نیویۆرک لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد، کە تەنها دەنگی ماتۆڕێک بووە و هیچ تەقەکەرێک لەو ناوچەیەدا نەبووە و پێویست ناکات خەڵکی بترسن.

 ز.ن