سەردێڕ:

هەولێر.. ئاگر لە نزیك فرۆكەخانە كەوتەوە

فۆتۆ: 
2019-08-14

18369 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

ئاگرێك لە نزیك فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كەتۆتەوە وتائێستاش كۆنترۆڵ نەكراوە .

سەرچاوەیەكە لە بەرگریی شارستانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە، لە گوندی گەزنەى سنوری پارێزگای هەولێر و لە  نزیك فرۆكەخانەی هەولێر ئاگر لە پوش و پەلاشە پاشماوەی دەغڵ و دان كەوتەوە وتیمەكانی بەگری شارستانیش سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

ڕاشگەیاند، بەهۆی زۆری ئاگرەكە هەموو بنكەكانی بەرگری شارستانی هەولێر لە شوێنی ئاگركەوتنەوەكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا ئاگرەكە كۆنترۆڵ نەكراوە.

 ئاماژەى بەوەشکرد،"بەهۆی تووندی باوە ناتوانرێت بە ئاسانی ئاگرەكە كۆنترۆل بكرێت".

بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان ڕاستی دروستبوونی ئاگرەكە سەرەتا خەڵكی ناوچەكە خۆیان ئاگرەكەیان كردووەتەوە بە مەبەستی سوتاندنی پاش ماوەی شوێنی دەغل ودانەكەیان و دواترئاگرەكە لە كۆنترۆڵ دەرچووە و نزیكەی ٥٠٠ دۆنم زەوی سوتاوە تاوەكو ئێستاش ئاگرەكە بەردەوامی هەیە.