سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان باران بارى

ڕێژەى باران بارین بڵاوکرایەوە
فۆتۆ: 
2019-08-14

9259 جار خوێندراوەتەوە

لە چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان باران بارى و کەشناسى هەرێمى کوردستانیش رێژەى بارانبارینى ئەمڕۆى بڵاوکردەوە.

بەپێى چەند گرتەڤیدیۆیەک لە چەند ناوچەیەک پروشە باران باریوە و هاوکات لە قەزاى ئاکرێ بارانى بەلێزمە باریوە.

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى وبومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، لە پارێزگای سلێمانى هەورە بروسکە ونمە باران بووە و لە چەمچەماڵ و قەزای چۆمانیش نمە باران باریوە.

هاوکات ڕێژه‌ي باران بارينى ئه‌مڕۆى هه‌ندێك له‌ ناوچه‌ جياجياكانى هه‌رێمیشى بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیە بووە:

هه‌ولێر دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە

پيرمام دڵۆپ دڵۆپ  باران باریوە

سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە

چه‌مچه‌ماڵ دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە

چۆمان 0.2 ملم باران باریوە

ئامێدى 2.4 ملم باران باریوە

بامه‌ڕنێ 1.8 ملم باران باریوە