سەردێڕ:

سەرباری ئەوەی سبەی پشووە، بەڵام حکومەت دەستدەکات بە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان

فۆتۆ: 
2019-08-14

7270 جار خوێندراوەتەوە

سەربارى ئەوەى سبەینێ پشووە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنى حکومەتى هەرێم بڕیاریدا تونێلی دەربەندیخان نۆژەنبکاتەوە، دواى ئەوەى تیمی ئەندازیاریی نەوەی نوێ بڕیاریدابوو لە ماوەی هەفتەیەکدا تونێلەکە نۆژەنبکاتەوە.

مەریوان مەلاحەسەن وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند، دانا عەبدولکریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن  تیمەکانی وەزارەتی بۆ نوژەنکردنەوەی تونێلەکە راسپاردووە.

وتیشى سبەینێ تیمەکان دەست بەکاردەبن و رێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە.

ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاندبوو، هیوادارن حکومەتی هەرێم و ئیدارەی ناوچەکە وەک ئەوەی ٢٨ ساڵە نەیانتوانیوە وەک پێویست خزمەتی ئەو تونێلە بکەن و چاکسازی پێویستی تێدا بکەن، ڕێگری لە تیمە ئەندازیارییەکەیان نەکەن و بهێڵن ئەو تونێلە چاک بکەن.

تونێلى ده‌ربه‌ندیخان درێژه‌كه‌ى ٧٥٠ مه‌تره‌و به‌رزیه‌كه‌ى ٩ مه‌تره‌، لەلایەن کۆمپانیایەکی بەریتانییەوە له‌ساڵی ١٩٥٩دا دروستكراوه‌و زیاتر له‌نیوسه‌ده‌ به‌سه‌ر دروستكردنیدا تێپه‌ڕیوە.