سەردێڕ:

سەلیم شوشکەیى: عەبدولمەهدى دەڵێت ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەکات ناتوانن بەمشێوەیە بەردەوام بن

فۆتۆ: 
2019-08-14

2961 جار خوێندراوەتەوە

سەلیم شوشکەیى سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدى پێیوتووە ئەگەر حکومەتى هەرێم نەوت رادەست نەکات ناتوانێت بەمشێوەیە بەردەوام بێت.

سەلیم شوشکەیى لەبەرنامەى تاوتوێى ئێن ئاڕتیدا ئاماژەى بەوەشکرد، حکومەتى ئێستاى هەرێم ناتوانێت بەبێ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتى عێراق سەرکەوتوو بێت.

شوشکەیى، باسیلەوەشکرد، پەرلەمانتارانى کورد لە پەرلەمانى عێراق ئاگادارى رێککەوتنەکانى نێوان هەرێم و بەغدا نین.