فۆتۆ:
2019-08-14
23832 جار خوێندراوەتەوە
لە شاری فنارە لە میسر کە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە پارێزگای ئیسماعیلیەوە دوورە، لەکاتی قوربانیکردندا، گایەک لە دەست قەسابەکە هەڵهات و کەسێکی کوشت و چەند کەسێکی تری بریندار کرد.
لە هەواڵێکدا کە لە ماڵپەڕی ڕوسیا تودەیدا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، چەند خولەکێک پێش سەربڕینی گایەکە هێرشی کردووەتە سەر قەسابەکە و برینداری کردووە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە قەسابەکە گیانی لەدەستداوە.
لەکاتی روداوەکەدا چەند کەسێک هەوڵیانداوە ئەو گایە بوەستێن، بەڵام هێرشی کردووەتە سەریان و نۆ کەسی بریندارکردووە.
ئەو کەسانەی لە شوێنی رووداوەکە بوون دەڵێن "خانەوادەکە گاکەیان بە ٤٠ هەزار جونەی کڕیوە، هیچ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە بریندارنەبوون و زیانیان پێ نەگەیشتووە، ئەوانەشی لەکاتی هەوڵدانیان بۆ گرتنی مانگاکە برینداربوون، دانیشتووی ناوچەکە بوون.
ساڵانە لەکاتی ئامادەکردنی ئاژەڵەکاندا بۆ قوربانیکردن لە ئەنجامی بەریەککەوتنی خەڵک و ئاژەڵەکان رووداوی جۆراوجۆر روودەدەن.
