سەردێڕ:

ئەنبار.. لە ئۆپراسیۆنێکدا ١٠ چەکداری داعش کوژران

فۆتۆ: 
2019-08-14

1117 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای دژەتیرۆرى عێراق رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە بیابانەکانی ئەنبار ١٠ چەکداری داعش کوژران و پێنجى دیکەش دەستگیرکران.

دەزگای دژەتیرۆر ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا کە لەناوچەی روتبە و دۆڵی حوران کراوە، دوو لەو چەکدارانەى کوژرابوون پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو.

باسی لەوەشکردووە، دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری وردی هەواڵگری لە بارەی جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش، ئۆپراسیۆنەکەیان بەڕێوەبردووە و پێنج چەکداری داعشیش دەستگیرکراون.

ماوەیەکە جموجۆڵ و پەلامارەکانی داعش بۆ سەر هێزە ئەمنی و سەربازیەکان لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوک، ئەنبار، سەڵاحەدین و دیالە زیادی کردووە، لە دوایین هێرشیشیان شەوی سێ شەممە لە نزیک داقوق و حەویجە دوو چەکداری حەشدی شەعبییان کوشت.