فۆتۆ:
2019-08-14
4825 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێکەوە لەبەردەم گوندى ئەڵمانى لە سلێمانى دوو کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، نیوەڕى ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر شەقامی مەلیک محمود و لە بەردەم گوندى ئەڵمانى ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەوهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.



