سەردێڕ:

سەرۆکى نوێی فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا

فۆتۆ: 
2019-08-14

6661 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، سلێمانى، کارزان تاریق

 فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان جەمال حەوێزى وەک سەرۆکى نوێی فراکسیۆنەکەى دیاریکرد.

سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لەدواى بێگەرد تاڵەبانى بۆشاییەک لە فراکسیۆنەکەیاندا دروستبووە، هەربۆیە بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە لەناو خۆیاندا جەمال حەوێزیان وەک سەرۆکى فراکسیۆن دیاریکردووە.

باسی لەوەشکردووە، "جەمال حەوێز بەو پێیەى بە تەمەنترین پەرلەمانتارى فراکسیۆنەکەیە، هەربۆیە سەرجەم پەرلەمانتارەکانیان رەزامەند بوون کە وەک براگەورە و سەرۆکى فراکسیۆن دیاری بکەین و لەهەموو سەردان و کۆبوونەوەکانیشدا رۆڵى سەرۆک فراکسیۆن دەگێڕێت."

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بێگەرد تاڵەبانى سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى بوو لە پەرلەمانى کوردستان، بەڵام دواى دیاریکردنى بە وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان دەستبەرداریی پۆستى سەرۆک فراکسیۆنى حزبەکەى بوو.