سەردێڕ:

ئایا خواردنەوە گازییە بێشەکرەکان مەترسیی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەم دەکەن؟

فۆتۆ: 
2019-08-14

6934 جار خوێندراوەتەوە

لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکراکراوە، خواردنەوە گازییە بێشەکرەکان لە ڕاستییدا لە خواردنەوە گازییە شیرینەکان زیانبەخشترن و مەترسیی تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی درێژخایەن زیاد دەکەن.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی نوێ کردووە، کە لە لایەن توێژەرانی زانکۆی ئەلبێرت ئاینستاینی پزیشیکی ئەمریکییەوە کراوە و تیایدا دەریانخستووە کە خواردنەوە گازییە بێشەکرەکان مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشیی دڵ و خڵەفان زیاد دەکەن.

لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە خواردنەوەی ڕۆژانەی دوو قوتوی خواردنەوەی گازیی بێشەکر بە هەموو جۆرەکانیەوە مەترسیی جەڵتەی دڵ بە ڕێژەی ٢٥% زیاد دەکات و نەخۆشیی دڵ بە ڕێژەی ٣٣%.

هەروەها ئەو کەسانی کە ئەو جۆرە خواردنەوانە دەخۆنەوە مەترسیی مردنی پێشوەختەیان بە ڕێژەی ١٦% زیاترە بە بەراورد بەوانەی کە نایانخۆنەوە، توێژینەوەکە لە ڕۆژنامەی زانستیی " journal Stroke"دا بڵاوکراوەتەوە و لەسەر ئافرەتانی قەڵەو کراوە.

بەرپرسی سەرەکی توێژینەوەکە، دکتۆر یاسمین مۆساڤار رەهامیی سەر بە کۆلێژی پزیشکی ئەلیبێرت ئاینستاینی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکی ڕایگەیاند، دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە پەیوەندییەک لە نێوان خواردنەوەکان و دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکان دەردەخات بەڵام نایسەلمێنێت کە هۆکارێکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەو نەخۆشییانە.

Credit: Pexels

ز.ن