سەردێڕ:

سێ کچى رفێندراوى دیکەى ئێزیدى لەدەستى داعش رزگارکران

فۆتۆ: 
2019-08-14

3424 جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدی له‌پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، سێ كچی رفێنراوی دیكه‌ی ئێزدییان لەدەستی داعش رزگارکردووە.

حوسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدی له‌پارێزگای دهۆك ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو کەسانەى، کە ڕزگارکراون تەمەنیان لەنێوان ١٥بۆ ١٩ساڵدایە.

ئەوەشیخستەڕوو، کچەکان ‌له‌١٥ی ئابی ٢٠١٤ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان له‌گوندی كۆچۆ ‌له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ رفێندرابوون.

وتیشى، لەئێستادا ئەو سێ کچە له‌شوێنێكی پارێزراون و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ ناو كه‌سوكاره‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستان.

ساڵی ٢٠١٤ چەکدارانى داعش ناوچەی شەنگال و دەوروبەریان کۆنترۆڵکرد و هەزاران ژن و منداڵی ئێزیدیان رفاندوو تا ئێستا چارەنوسى بەشێکى زۆری ئەو رفێنراوانە بە نادیارى ماوەتەوە.