سەردێڕ:

تڕەمپ: زانیاریمان هەیە دەسەڵاتدارانى چین هێزى سەربازییان بۆ هۆنگ کۆنگ گواستووەتەوە

فۆتۆ: 
2019-08-14

2692 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، کە زانیاریان ھەیە لەسەر ئەوەی دەسەڵاتدارانی چین هێزی سەربازییان بۆ سەر سنووری ھۆنگ کۆنگ گواستووەتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا  لە تویتێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ئاماژەى بەوەشکردووە، بەشێکی لایەنەکان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ھۆنگ کۆنگ، خۆی و ئەمریکا تۆمەتبار دەکەن و ھۆکاری ئەمەش نازانێت.

وتیشی، لەمبارەیەوە زیاتر گوتی: "دەزگای ھەواڵگریمان زانیاری ئەوەی پێداین کە حکومەتی چین هێزى سەربازیی بۆ سنووری ھۆنگ کۆنگ گواستووەتەوە، پێویستە ھەموو کەسێک لەسەرخۆ و ئارام بێت.

ھاوکات ترەمپ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تویتەر بڵاوکردەوە کە تێدا چەند بارھەڵگرێکی سەربازیی سوپای چین بۆ سەر سنوری ھۆنگ کۆنگ دەگوازرێتەوە.

لەبەرامبەر پڕۆژە یاسایەک، کە رێگە دەدات بە رادەستکردنی داواکراوان لە هۆنگ کۆنگەوە بە چین و دادگایی کردنی تۆمەتبارانی هەرێمی هۆنگ کۆنگ لە دادگاکانی بەشەکانی تری چین، ماوەی دوو مانگە خۆیشاندان لەو هەرێمە دەستیپێکردووە و تائیستاش بەردەوامە.