سەردێڕ:

کەرکوک.. داعش هێرشی کردە سەر پۆلیسی عێراقى و حەشدى شەعبی

سەربازێکى حەشدى شەعبی کوژرا
فۆتۆ: 
2019-08-14

5234 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، کەرکوک، نەبەز میقداد

شەوى رابردوو چەکدارانى داعش لە دوو شوێنەوە هێرشیان کردە سەر پۆلیسی عێراقى و حەشدى شەعبی و بەوهۆیەوە سەبازێکى حەشدى شەعبی کوژرا.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، شەوى رابردوو لە سنورى داقوق چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکى پۆلیسی فیدڕاڵى عێراق و هاوکات لە قەزاى حەویجەش هێرشیان کردە سەر لیواى ٥٦ى هێزەکانى حەشدى شەعبی.

ئاماژەى بەوەشکرد، بەهۆى هێرشەکەى داعش بۆ سەر هێزەکانى حەشدى شەعبی، سەربازێکى ئەو هێزانە کوژرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەکانى رابردوودا چەندینجار چەکدارانى داعش لە سنورى پارێزگاى کەرکوک هێرشیان کردووەتە سەر پۆلیس و ئاسایشى فیدڕاڵى عێراق و کوژراو و برینداری لێکەوتەووەتەوە.