سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: تەحەداكەمان زیاددەکەین و رووناکی بۆ تونێلەکە دادەنێین و بۆیاخیشی دەکەین

فۆتۆ: 
2019-08-14

10215 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند تونێلەكەی دەربەندیخان نۆژەندەكاتەوە، لە كۆمێنتێکدا لە پۆستەكەی تەحەداكەی زیادكرد و باسی لەوەکردووە، تونێلەكە بۆیاخیش دەكاتەو و رووناکیشی بۆدادەنێت.

سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ نوسیویەتى، "ماوەى دوو رۆژە تیممان ناردووە، ئێوە ماوەیەکى زۆرە دەنگتان نیە، بەڵام ئێستا کتوپڕ دەڵێن چاکى دەکەن."

وتیشی، رۆژى شەممە دەست بەکاردەکەن وهەوڵدەدەن تاپێنجشەممە هەمووى تەواوبێت و لەخراپترین حاڵەتدا بە حەوت رۆژ تەواوى دەکەن.

ئاماژەى بەوەشکردووە،" ئەگەر شارەکەى خۆتان خۆشدەوێت ئەوا رێگریمان لێ مەکەن و بزانن ئێمە راستگۆین و ئەو کارە دکەین یان نا؟"

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، لەماوەى یەک هەفتەدا تیمى ئەندازیارى نەوەى نوێ تونێلى دەربەندیخان نۆژەندەکاتەوە و قائمیقامى قەزاکەش رایگەیاند، ئەگەر مۆڵەتى رێگاوبان وەربگرن پێشوازى لەو هەنگاوە دەکەن.