سەردێڕ:

بۆ دامەزراندنى ناوەندى هاوبەش گروپێکی ئەمریکی گەیشتنە تورکیا

فۆتۆ: 
2019-08-13

2026 جار خوێندراوەتەوە

پلانى وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگەیاند، گروپێکی شەش کەسی ئەمریکی گەیشتنە شارى ئورفا و پلانیش بۆ ئه‌وه‌دا‌نراوە‌ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بكه‌وێته‌گه‌ڕ.

خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکى وڵاتەکەى رایگەیاند، دوای کردنەوەی ناوەندە هاوبەشەکە، بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ هاوبەشی ستراتیژی و رۆحیەتی هاوپەیمانیدا بەردەوام دەبن لەبەرەوپێشبردنی، بەڵام بۆخۆيان پلانی بى و پلانی سى یان هەیە ئەگەر ئەمانە وەک خۆی بەڕێوەنەچوو.

خولوسی ئاکار ئاماژەى بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکانی ٥-٧ی ئاب لەگەڵ ئەمریکییەکان داوایان کردوە یەپەگە لەناوچەکە دەربکرێت، چەکە قورسەکان وەربگیرێنەوە. هاوکات کۆنتڕۆڵ کردن و هەماهەنگی ئاسمانی ناوچەکە و گۆڕینەوەی هەواڵگری زۆر گرنگە و لەهەندێک خاڵدا رێککەوتن کراوە.

لەبارەی کاتى رێککەوتنەکەوە، خولوسى ئاکار دەڵێت هەندێک کاتیان داناوە، چونکە لەئەزموونەکانی پێشوویانەوە بۆیان دەرکەوتووە دواکەوتن هەبووە، ئیتر تەحەمولی ئەمانەیان نەماوە و جەختیکردوەتەوە هه‌رچۆنێك بێت پێویسته ‌قوڵایی ناوچه‌ی ئارام ٣٠-٤٠ كیلۆمه‌تر بێت.