سەردێڕ:

قرشێکى تەمەن زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ دۆزراوەتەوە

فۆتۆ: 
2019-08-12

21237 جار خوێندراوەتەوە

ڕێکخراوى نێودەوڵەتى ماسی و زیندەوەرە ئاوییەکان ڕایگەیاند، بەتەمەنترین زیندەوەری گەورەیان دۆزیوەتەوە کە قرشێکى تەمەن ٥١٢ ساڵە.

بەپێى ڕاپۆرتى زانستى ڕێکخراوى نێودەوڵەتى ماسی و زیندەوەرە ئاوییەکان، قرشەکە لە ساڵی ١٥٠٥ەوە، لە ئاوەکانی ئۆقیانووسی بەستەڵەکی باکوور دەژی و درێژییەکەی حەوت مەترە و کێشەکەشی یەک تەن و ٢٠٠کیلۆ دەبێت.

ڕێکخراوەکە ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، ئەو قرشە ساڵانە بە تێکڕا یەک سانتیمەتر گەشەیکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە زانایان بتوانن تەمەنەکەی لەڕێگەی قەبارەکەیەوە دیاری بکەن.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا زانکۆی ئارکتیکی نەرویجی لێکۆڵینەوە لەو ئاژەڵە ئاوییە دەکات کە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانى زۆر بەهێواشى دەڕوات و سەر بە خێزانى قرشە خەوتووەکانە.