سەردێڕ:

کۆتاییەکى کارەساتبار.. مردنى دوو سەرباز لە نمایشێکى ئاسمانی لە کۆڵۆمبیا

فۆتۆ: 
2019-08-12

17832 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى پچڕانى پەتى خۆهەڵواسینیان بە هێلیکۆپتەرێکەوە، دوو سەرباز لە نمایشێکى ئاسمانیدا لە کۆڵۆمبیا گیانیان لەدەستدا.

سوپاى کۆڵۆمبیا لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژەى بەوەکردووە، هێزی ئاسمانیى وڵاتەکەى زۆر نیگەران بووە بە گیان لەدەستدانى دوو سەرباز لە ئاسمانى فڕۆکەخانەى (ئەولایە هیریرا) لە شارى میدلین لە باکورى خۆرئاواى وڵاتەکە.

ڕوونیشکراوەتەوە، ئەو دوو سەربازە کە ناویان (خیسۆس مۆسکویرا و سیباستیان گامبوا)ە، لەکاتى خۆهەڵواسینیاندا ئاڵایەکى گەورەى وڵاتەکەیان بەرزکردووەتەوە کە لەکاتى کۆتاییهاتنى نمایشى گوڵ بووە کە ساڵانە لەو شارە رێکدەخرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەکاتى پچڕانى پەتى خۆهەڵواسینەکەیان هەردوو سەربازەکە کەوتونەتە سەر رێڕەوى فرۆکەخانەکە وگیانیان لەدەستداوە.