سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کۆگایەکى چەک و تەقەمەنى لە بەغدا تەقییەوە

١٥ کەس برینداربوون
فۆتۆ: 
2019-08-12

1808 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، کۆگایەکى چەک وتەقەمەنى حەشدى شەعبى لە ناوچەى دۆرە لە باشورى بەغدا تەقیوەتەوە و کەسێک گیانى لەدەستداوە و ٣٠ کەسیش برینداربوون.

بەپێى میدیاکانى عێراق، ئێوارەى ئەمڕۆ ١٢ى ئابى ٢٠١٩ تەقینەوەکە لە ناوچەى ئەبودشیرى قەزاى دۆرە بووە و بەهێز بووە و دوکەڵێکى زۆر ئاسمانى ناوچەکەى گرتووەتەوە.

هاوکات وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ڕایگەیاند، بەهۆى کەوتنەوەى هاوەن لە چەند ناوچەیەکى جیاوازدا بەهۆى تەقینى کۆگاکەوە کەسێک گیانى لەدەستداوە و٣٠ کەسیش برینداربوون، کە برینى هەندێکیان سووک بووە.

فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى بەغداش ڕایگەیاند، تەقینەوەى کۆگاکە لە نێو سەربازگەى سەقەرى سەر بەحەشدى شەعبى بووە و لەگەڵ تەقینەوەى کۆگاکەشدا چەند هاوەنێک بە ئاراستەى ناوچەى سەوز کەوتووەتەوە و باڵێۆزخانەى ئەمریکاش زەنگی ئاگادارکردنەوەى لێداوە.

تەقینەوەى کۆگای چەک و تەقەمەنی لەکاتێکدایە، لە ماوەى دوو ساڵى ڕابردوودا لە هەولێر و سلێمانى و دهۆک و بەغدا چەندین کۆگاى چەک و تەقەمەنى تەقیونەتەوە و، تا ئێستاش هۆکارى تەقینەوەى کۆگاکان ئاشکرانەکراون.