سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لەرووداوێکى هاتوچۆدا لە کەرکوک سێ کەس گیانیان لەدەستداوە

چەند کەسێکیش برینداربوون
فۆتۆ: 
2019-08-12

4116 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، کەرکوک، دیار محەمەد

ئێوارەى ئەمڕۆ لەرووداوێکى هاتوچۆدا لەسەر شەقامى حەولى کەرکوک سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، دوو ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامى بازنەیى کەرکوک لە نزیک ناوچەى پیشەسازى نوێ لە ڕۆژهەڵاتى شارەکە بەیەکیانداداوە و بەتەواوى سوتاون و جگە لە گیانلەدەستدانى سی کەس چەند کەسێکیش برینداربوون.

باسى لەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلێکیان لە جۆرى بیکاشۆ بووە و ئەوى دیکەشیان ئۆپڵ ئۆمیگابووە و یەکێک لەوانەى گیانی لەدەستداوە منداڵبووە.

بەپێی ئامارەکان ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێم و عێراق و هۆکارى زۆربوونى ڕووداوەکانیش بۆ خراپى رێگاو بانەکان و پابەندنەبوونى شۆفێرانە بە ڕێنماییەکانى هاتوچۆوە.