سەردێڕ:

خەزعەلى: باشترین چارەسەر گۆڕینى سیستەمى پەرلەمانییە

فۆتۆ: 
2019-08-12

2436 جار خوێندراوەتەوە

ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق داواى گۆڕینى سیستەمى سیاسی عێراق و دەستور دەکات.

قەیس خەزعەلى لە وتارى جەژندا ئاماژەى بەوەکرد، کارەساتى دیار لە سیستەمى پەرلەمانیدا شیکردنەوەى دادگاى فیدراڵییە بۆ گەورەترین کوتلەى پەرلەمانى.

وتیشى بەبێ چارەسەرى یاسایی و گۆڕینى دەستور هیچ چارەسەرێکى ریشەیی لەعێراق نایەتە ئاراوە، باشترین چارەسەریش گۆڕینى سیستەمى پەرلەمانییە بۆ سیستەمێکى دیکە.

داواشى لە پەرلەمانتاران کردووە رۆڵى خۆیان ببیننن بۆ هەڵوەشاندنەوەى پۆستەکانى پشکنەرانى گشتى.