سەردێڕ:

بەڕێوەبەری شانۆی رۆمانى سلێمانى: لە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی-دا ئاڵای کوردستان لانەبراوە

فۆتۆ: 
2019-08-12

2785 جار خوێندراوەتەوە


بەڕێوەبەری شانۆی رۆمانی ڕایگەیاند، لە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی-دا ئاڵای کوردستان لانەبراوە، چونکە لە بنەڕەتدا لەسەر شانۆى رۆمانی ئاڵای کوردستان هەر هەڵنەکراوە.

سەردار خدر، بەڕێوەبەری شانۆی رۆمانی لە نێو پارکى هەوارى شارى سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ١٢-ئابى ٢٠١٩ بڵاویکردوەتەوە ودەڵێت " لەناو شانۆی رۆمانی بە هیچ جۆرێک ئاڵای کوردستان لانەبراوە، و لە بناغەدا لەسەر شانۆی رۆمانی ئاڵای کوردستان دانەنراوە، لەسەربانی شانۆی رۆمانیش ئاڵا دانەنراوە".

بەوتەی بەڕێوەبەری شانۆی رۆمانی، کۆمپانیای زێڕین تراڤڵ کۆنسێرتەکەی بەڕێوەبردووە و دەزگاکانی حکومەت لە وردەکارییەکەی بەرپرسیار نین.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لەسەر داوای  کۆڕای ئاڤچی، کە هونەرمەندێکی تورکە ئاڵای کوردستان لەسەر شانۆی رۆمانی لابراوە.