سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-08-07

14930 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی تەندورستی و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، رۆژی چوارشەممە (٧ی ئابی ٢٠١٩) موچەی وەزارەتی تەندورستی  و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٥ی ٢٠١٩یە و شەشەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.