سەردێڕ:

تەرمی ٣٩ کۆچبەر لە سنورەکانی ئێران و تورکیا دۆزرانەوە

فۆتۆ: 
2019-07-24

3112 جار خوێندراوەتەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران رایگەیاند، لە سنورەکانی نێوان ئێران و تورکیا تەرمی ٣٩ کۆچبەر دۆزراونەتەوە کە لە مانگی چواری ئەمساڵ لە ناو بەفردا ڕەقبونەتەوە.

ڕۆژ عەزیز نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لە تورکیا بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەو کۆچبەرانە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا کەوتونەتە ژێر هەرەسی بەفرەوە و ئێستا تەرمەکانیان لە نزیک شاری وانی باکوری کوردستان دۆزراونەتەوە.

وتیشی، بەهۆی تێپەڕبوونی کاتی زۆر بەسەر روداوەکەدا بەشێک لە لاشەی کۆچبەرەکان تێکچوون یان ئاژەڵی کێوی خواردوونی.

نوێنەری فیدراسیۆن باسی لەوەشکرد، کۆچبەرەکان ئێرانی و ئەفغانی و ئەفریقی بوون و شارەوانی شاری وان تەرمەکانی بەخاک سپاردووە.