سەردێڕ:

فەڕەنسا.. ڕیکۆردێکی نوێی پلەی گەرمای تۆمارکرد

فۆتۆ: 
2019-07-24

9130 جار خوێندراوەتەوە

 چەند رۆژێکە شەپۆلێکی گەرما وڵاتانی ئەوروپا گرتووەتەوە لەو نێوەندەشدا شاری بۆردۆی فەڕەنسا گەرمترین پلەی گەرما تۆماردەکات.

دەزگای کەش و هەوای فەڕەنسا بڵاویکردەوە، لە باشوری خۆرئاوای ئەو وڵاتە پلەی گەرمای ڕۆژی سێشەممە گەیشتە ٤١.٢ پلەی سیلیزی و ئەمەش دووەمین ڕیکۆردی پلەکانی گەرمایە و بەرزترین پلەی گەرمای ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا تۆمارکرا کە ٤١.٧ بوو.

شارەزایانی کەشوهەوای جیهان پێشبینی دەکەن، کە پلەکانی گەرمای ئەوروپا لەم هەفتەیەدا و لە وڵاتانی بەلجیکا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا ڕیکۆردێکی نوێ تۆماربکرێت. ئەمەش نیشانەکانی گۆڕانی کەشو هەوای هەرێمییە.

هاوکات کلەیر نوڵس وتەبێژی دەزگای کەش و هەوای جیهان ئەوەی دووپاتکردەوە، کە ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە مانگی حوزەیران دا بینیمان ماوە درێژ دەبێت، و زوو زوو دەست دوبارە دەبێتەوە و بەهێزییەکەشی زیاتردەبێت، ئەمەش کێشەیەک نیە کە بەئاسانی چارەسەربکرێت.

لەمانگی ئابی ٢٠٠٣ دا و بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهێزی پلەکانی گەرماوە نزیکەی ١٥ هەزار کەس گیانیان لە دەستدا، چاوەڕوان دەکرێت چەند وڵاتێکی ناوچەکە تیایدا پلەکانی گەرما بگاتە ٤٠ پلەی سیلیزی.


‌بەپەلە