سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا بناسە

فۆتۆ: 
2019-07-23

10216 جار خوێندراوەتەوە

بۆریس جۆنسۆن بە سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا هەڵبژێردرا، بەوەش دەبێتە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە.

لە دەنگدانێکی ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیادا، بۆریس جۆنسۆن دەنگی زۆرینەی بەدەستهێناوە و بە کۆکردنەوەی ٩٢ هەزار و ١٥٣ دەنگی دەنگدەران پێش ڕکابەرەکەی کەوت.

بڕیارە چوارشەممە بۆریس جۆنسۆن سەرۆکى پێشووی شارەوانی لەندەن بە فەرمی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بگرێتەدەست.

جۆنسۆن هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریکی و بەریتانییا و ساڵی 1964 لە شاری نیوۆرک لە ئەمریکا لەدایکبووە و بە رەچەڵەک تورکە و لە بنەمەڵەیەکی موسڵمانە کە باپیرە گەورەی ناوی عەلیکەمالە و تورکێکی موسلمانە

جۆنسۆن لە زانکۆی ئۆکسفۆر خوێندنی تەواوکردووە و بە ئەندازیاری جیابوونەوە لە یەکیتی ئەوروپا دادەنرێت ناسراو بە برئێکزت جۆنسۆن بە ترەمپەکەی بەریتانیاش بەناوبانگە و هەمیشە لیداوانی ەگەزپەرتستیی دەدات و لە تویتێکیشدا ترەمپ پشتیوانی بۆ جۆنسۆن ڕاگەیاند

بۆریس جۆنسن دۆستی کوردە و لە ساڵی 2015ـدا لەکاتی  شەڕی داعش ، سەردانی کوردستانی کورد و هێزەکانی پێشمەرگەی  لە بەرەکانی جەنگ بەسەر کردەوە

هاتنەپێشەوەی جۆنسۆن لە کاتێکدایە کە تێرێزا مەی دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیران کێشیاوە بەوەی کە نەیتوانی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورپا بکاتە دەروە دوای ئەوەی کە بەریتانیاکان لە 2016 لە ڕیفراندۆمێکدا بە زۆرینەی دەنگ  و بە ئەنجامی 51.9 دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا دا و بۆریس جۆنسینیش بڕیاریی داوە یەکم کاری ئەوە بێت کە کار بە ئەنجامی ڕیفراندۆمی جیابوونەوە بکات بە دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا و هەموو هەوڵێکی بخاتە گەڕ لەو پێناوەدا.