سەردێڕ:

خشتەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەندرا

موچەی مانگی چوار
فۆتۆ: 
2019-07-23

190601 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری، خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی راگەیاند.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەینێ چوارشەممە (٢٤ی تەمووزی ٢٠١٩) موچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، کارەبا، ناوخۆ، هێزی زێرەڤانی و بەرگری ، ئەنجومەنى ئاسایش و دەزگای ئاسایش، موچەی لیواکانی یەک و دووی پۆلیسی پاراستنى دامودەزگاکانى نەوت، وەزارەتەکانی  گواستنەوە، شارەوانی،  پلاندانان، کشتوکاڵ و دەستەکان دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە (٢٥ی تەمووزی ٢٠١٩) موچەی وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بازرگانی و پیشەسازی، ڕۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان، ئەنجومەنى وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هاوکات یەکشەممەی داهاتوو (٢٨ی تەمووزی ٢٠١٩ ) خانەنشینی مەدەنی دابەشدەکرێت

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٤ی ٢٠١٩یە و پێنجەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.