سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ترەمپ لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا هەمووان سەرسام دەکات

فۆتۆ: 
2019-07-23

53833 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا هەمووانی سەرسام کرد، پاش ئەوەی چووە ئاهەنگەکەوە و پیرۆزبایی لە بووك و زاواکە کرد.

ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوە کردووە، ترەمپ لە هاوینەهەواری گۆڵفی تایبەت بە خۆی بوو کاتێك زانیی کە دوو کەس لە هاندەران و هەوادارانی لەو شوێنەدا هاوسەرگیری دەکەن، بۆیە بڕیاریدا کە سەرسامیان بکات و بچێت پیرۆزباییان لێ بکات.

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، ترەمپ قسە لەگەڵ دوو هاوسەرەکەدا دەکات، لە یەکێك لە دیمەنەکاندا دەرکەوتووە بووکەکە باوەشی پێدا دەکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بووك و زاواکە پێشتر کارتی بانگهێشتیان بۆ ترەمپ ناردووە، هەروەها هەندێك لە ئامادەبووانی ئاهەنگەکە کڵاوێکیان لەسەرکردووە کە دروشمێکی سەرۆکی ئەمریکای لەسەر نوسراوە کە دەڵێت، "با جارێکی دیکە ئەمریکا مەزن بکەینەوە،" هەروەها بەشێكیان ئەو دروشمەیان دەوتەوە.

ژ.ن