سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار.. پاکستان نهێنییەک سەبارەت بە کوژرانی ئوسامە بن لادن ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2019-07-23

21035 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رۆك وه‌زیرانى پاكستان نهێنییه‌ك سه‌باره‌ت هێرشکردنە سه‌ر ماڵەکەی ئوسامه‌ بن لادن سه‌رۆكى پێشووى رێكخراوى قاعیده‌ و كوژرانى له‌ وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات. 

عومران خان له‌ بەرنامەیەکی كه‌ناڵى فۆكس نیوزى ئه‌مریكیدا ڕاگەیاندووە، كه‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى پاكستان زانیارى داوه‌ به‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا (سی ئاى ئه‌ى) كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ توانراوه‌ شوێنى ئوسامه‌ بن لادن ئاشكرا بكرێت و بكوژرێت.

 ئەوەشی وتووە، ئاشكرابوونى شوێنى خۆ حه‌شاردانى بن لادن له‌ رێگه‌ى مۆبایله‌وه‌ بووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى زانیارى زیاتر بدات له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى  كه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ رێگه‌ى ناسینه‌وه‌ى ده‌نگى بن لادنه‌وه‌ بووه‌ یان له‌ رێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى كه‌سانى تره‌وه‌.

ئوسامه‌ بن لادن له‌ ساڵى ٢٠١١ له‌ ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیى ئه‌مریكادا له‌ ماڵەکەی خۆی له‌شارى ئابوت ئابادى پاكستان كوژا.