سەردێڕ:

پێش دروستبوونى ئیسرائیل دووجار هەوڵ دراوە دەوڵەتێک بۆ جولەکەکان بونیات بنرێت

فۆتۆ: 
2019-07-23

5848 جار خوێندراوەتەوە

پێش دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل، دوو هەوڵ دراوە کە ویستوویانە نیشتیمانێک بۆ جولەکە دروستبکەن، هەوڵەکانیش لە ئەمریکا و ڕوسیا بوون.

هەوڵەکەی ئەمریکا لەلایەن مۆردکای مانوێل نوا بووە، کە لە ساڵی ١٧٨٥ لە فیلادلفیا لەدایکبووە، لە چەندین بواردا کاریکردوە، یەکەمین کەسیش بووە هەوڵیداوە دەوڵەتێک بۆ جولەکە دروست بکات لە ئەمریکا، بۆئەوەی خۆیان خۆیان بەڕێوەبەرن، ئەوەش ١٢٣ ساڵ پێش دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل.

دواتر هەوڵێکی دیکە هەیە لە ڕوسیا لەلایەن ستالینەوە درا بۆ دروستکردنی دەوڵەت، کە ٢٤ ساڵ پێش دروستبونی ئیسرائیل بووە.

چیرۆکەکە چییە؟

ماڵپەری (ئیش دۆت کەم)ی جولەکە دەڵێت، مۆردکای مانوێل نوا لە ساڵی ١٨٢٥ کاریکردوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئارارات لە بەفالۆ لە نیۆرک.

بوا لە چەندین بواردا کاریکردوە، وەکو پۆلیس و سوپا و ڕۆژنامەوانیی و شانۆ و دیپلۆماسیی.

کاتێک لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا بوو، لەلایەن جەیمس مۆنترۆ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکاوە نێردراوە بۆ تونس بۆ ئازادکردنی ئەو ئەمریکیانەی، کە لەلایەن چەتەکانی دەریاوە دەستگیرکرابوون.

ساڵی ١٨٢٠ نوا دەستیکرد بە بیرکردنەوە لە دامەزراندنی شارێک کە ببێتە بەهەشتێکی ئارام بۆ جولەکەکانی هەموو دنیا لە ئەمریکا.

 پێنج ساڵ دواتر نوا ناوی شارەکەی نا دەوڵەتی ئارارات، وەکو هێمایەک بۆ ئەو چیایەی کە نوحی لەسەر گیرساوەتەوە.

دواتر نوێنەر و پیاوانی ئاینیی جولەکەی نارد بۆ وڵاتانی ئەوروپا بۆئەوەی گەشە بە بیرۆکەکەی بدات و جولەکەکان کۆچ بکەن بۆ شارەکەی، بەڵام بانگەوازەکەی نەگەیشت و بیرۆکەکەی شکستیهێنا.

هەوڵێکی دیکەی دامەزراندنی نیشتمانێک بۆ جولەکەکان لە بیروبیدجان لە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا بوو.

 بیروبیدجان ناوەندێکی ئیداریی بووە بۆ خۆبەڕێوەبردنی جولەکەکان لە هەرێمی ئۆبلاست لە ڕوسیا، کە لەلایەن ستالینەوە لە ساڵی ١٩٢٤ دروستکراوە.

ناوچەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی رووسیایە و نزیکەی هەشت هەزار کیلۆمەتر لە مۆسکۆی پایتەختەوە دوورە و نزیکی سنوری وڵاتی چینە، کە ستالین وەکو نیشتمانێکی فەرمی بۆ جولەکەکان دروستیکرد.

لە ساڵی ١٩٢٨ جولەکەکان دەستیان بە کۆچکردن کردوە بۆ ئەو ناوچەیە، کە وەکو نیشتیمانێکی جولەکەکانی سوڤیەت وابووە و زمانی فەرمیشیان یەدیش بووە، ساڵی ١٩٣٩ ژمارەی جولەکەکان لەو هەرێمە گەیشتوەتە ١٨ هەزار کەس.

بەڵام ١٠ ساڵ دواتر ستالین دەستیکرد، بە چەوساندنەوەی جولەکەکان و سەرۆک وەزیرانی ئەو هەرێمەی لەسێدارە دا و کتێبەکانی زمانی یەدیشی سوتاند و پەرستگا یەهودییەکانی داخست.

دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت، لە ساڵی ١٩٩٠ هەزاران هاوڵاتی جولەکە ئەو ناوچەیەیان بەرەو ئیسرائیل و ڕۆژئاوا جێهێشت. بەپێی ئامارێکی ساڵی ٢٠١٠ تەنها هەزار و ٦٠٠ جولەکە لەو ناوچەیەدا ماون.