سەردێڕ:

سودەکانی کەمی شەکر لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2019-07-23

9744 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی بواری خۆراک باس لەوە دەکات راگرتنی خواردنی شەکر کە جۆرێک لە ئاڵودەبوونی لای بەشێکی خەڵکی دروستکردووە، دەبێتە هۆی باشتربوونی تەدروستی و ئاستی  کەسەکەش لە کاتی وەرزشکردن و کارکردندا باشتر دەکات.

سامانسا کوگان، سەرۆکی ئەکادیمیای نیڤادا بۆ توێژینەوە خۆراکییەکان ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی کەمکردنەوەی خواردنی شەکر (ئەو خۆراکانەش کە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە) کردووە، بەجۆرێک کەمکردنەوەی ئەو خۆراکانە دەبێتەهۆی بەهێزکردنی کاری مێشک و کەسەکەش کەمتر هەست بە بێهێزی دەکات، هەروەها بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن کارەکانیان ئاسانتر دەبێت و ماسولەکەکانیان خێراتر نوێدەبنەوە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسانەی خواردنی شەکر بەتەواوی رادەگرن کۆمەڵێک گۆڕانکارییان بەسەردا دێت:

یەکەم: زیادبوونی بەرهەم لە کاتی ئیشدا

هەرچەندە مێشک پێویستی بەشەکر هەیە بۆ دابینکردنی وزە بۆ چالاکییەکانی، وەکو هەموو ئەندامەکانی دیکە جەستە، بەڵام زۆربوونی زیاد لە پێویستی شەکر کاریگەری خراپی لەسەر مێشک دەبێت.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی لەندەن کە ٢٣ هەزار و ٢٤٥ کەس بەشدارییان تێداکردووە، دەرکەوتووە خواردنی شەکر کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیی دەروونی هەیە، وەکو توشبوون بە خەمۆکی.

Related image

دووەم: توانای کەسەکە بۆ وەرزشکردن زیاد دەکات

سامانسا کوگان ئەوەشی خستووەتەڕوو، خواردنی ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە بەهۆی ئەوەی یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات، وەرزشکاران وەکو ماددەیەکی یارمەتیدەر بەکاری دەهێنن، بەڵام ئەگەر شەکر لە جەستەدا لە ئاستی پێویست زۆرتر بوو، نابێتە هۆی زیادبوونی چالاکی بەوەش جەستە خانەی چەوری زۆرتر بەرهەم دێنێت.

Related image

سێیەم: کاریگەری باشی لەسەر پێست و قژ دەبێت

سامانسا کوگان باسی لەوەشکردووە، خەڵکی دەتوانن تێبینی ئەوە بکەن کەمکردنەوەی خواردنی شەکر کاریگەری باشی لەسەر پێست و قژ دەبێت، چونکە بەگوێرەی توێژینەوەکان ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر شەکر لە پێکهاتەکەیاندایە زیان بە کۆلاجین دەگەیەنن، کە بەرپرسە لە مانەوەی پێست بە ناسکی.

Related image

هـ.ع