سەردێڕ:

ئایا ئاو خواردنەوە بەپێوە وەستانەوە تەندروستە؟

فۆتۆ: 
2019-07-22

13815 جار خوێندراوەتەوە

ئاوخواردنەوە لەحاڵەتی بەپێوە وەستاندا، ئەگەری هەیە مرۆڤ تووشی کێشەی تەندروستی زۆر بکات، پسپۆڕانی تەندرووستی ڕێنمایی خەڵکی دەکەن کە لەکاتی ئاو خواردنەوە یان هەر شلەیەکی تردا دابنیشن.

لە هەوڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز" دا، پسپۆڕانی بواری تەندرووستی ئاماژە بەوەدەدەن، خواردنەوەی ئاو بەپێوە زیان بە سوورێنچك دەگەیەنێت و برین لەو ماسولکەیە دروستدەکات کە سوورێنچك بە گەدە دەگەیەنێت.

هەروەها ئاو خواردنەوە بەپێوە دەبێتە هۆی تێکچوونی کرداری هەرس، چونکە بە پێچەوانەی بەپێوە ئاوخواردنەوە، لەکاتێکدا مرۆڤ بە دانیشتنەوە ئاو بخواتەوە ماسولکەکانی و دەمارەکانی زیاتر دەحەوێنەوە.

جگە لەوەش زیانی بۆ گورچیلە دەبێت، چونکە کاتێك بەوجۆرە ئاو دەخورێتەوە ئەو شلەیە بەباشی پاک ناکرێتەوە، بۆیە ماددە زیادبەخشەکانی ڕاستەوخۆ دەچنە خوێنەوە و تێکەڵی دەبن، ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بێت ئەوا ئەگەری هەیە مەترسی لەسەر تەندروستی گورچیلە دروست بکات.

لەگەڵ ئەوانەشدا کاریگەریی نەرێنی لەسەر جومگەکان دەبێت و تووشی هەوکردنیان دەکات، هەروەها ڕێگە لە جەستە دەگرێت سوود لەم شلەیە بەپێی پێویست وەربگرێت.