سەردێڕ:

سبەینێ موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

موچەی بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتییە
فۆتۆ: 
2019-07-22

192674 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەینێ موچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەینێ سێشەممە (٢٣ی تەمووزی ٢٠١٩) موچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ڕونیشی کردەوە ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی( ١١)  ساڵی ٢٠١٧ .

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.