سەردێڕ:

لیژنەیەکى هاوبەشی هەرێم و بەغدا بۆ ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم پێکهێنراوە ​

فۆتۆ: 
2019-07-22

10390 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى لیژنەى نەوت و وزە لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکى هاوبەش لەنێوان هەرێم و بەغدا پێکهێنراوە، بۆ دەستکردن بە رادەستکردنى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتى هەرێم بەبەغدا.

ئەمجەد عەقابى بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراقى راگەیاندووە، لیژنەکە لە وەزارەتەکانى نەوتى عیراق و سامانە سروشتییەکانى هەرێم پێکهێنراوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی رادەستکردنى نەوتى هەرێم بە کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى.

ناو براو ، وتیشى هەرێمى کوردستان جەختیکردوەتەوە کە بەهۆى دواکەوتنى پێکهێنانى حکومەتەوە لەسەرەتاى ئەمساڵەوە نەوتى رادەستنەکردووە و داهاتى ئەو نەوتە لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئێستا رادەستى بەغدا دەکرێتەوە.

هەفتەى رابردوو مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بەسەرۆکایەتى شاندێک سەردانى بەغداى کردو جەختى لەسەر چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا کردەوە.