سەردێڕ:

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم كۆچی دوایی كرد

فۆتۆ: 
2019-07-22

1584 جار خوێندراوەتەوە

یۆكیا ئەمانۆ بەڕێوەبەری گشتى ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمینداریەتی گشتی پرسەی خۆی بۆ یۆكیا ئەمانۆ  بەڕێوەبەری گشتی رادەگەیەنێت كە ئەمڕۆ دووشەممە كۆچی دوایی كردووە.

رێكخراوەكە هۆكاری گیان لەدەستدانی یۆكیا ئەمانۆی بەڕێوەبەرەكەی ئاشكرا نەكردووە كە لەساڵی ٢٠٠٩وە  ئەو پۆستە بەڕێوە دەبات.

ئامانۆ خەڵكی ژاپۆنە و لە ساڵی ١٩٤٧ لەدایكبووە، تایبەتتمەندیی هەیە لە كاروباری داماڵینی چەك و ئەتۆم و لەزانكۆكانی فرانچ كۆمتی و نیس-ی فڕەنسی و باوەڕی بەوە هەبووە کە دەبێت دەوڵەتان بە جدی کاربکەن بۆ ئەوەى چەکى ئەتۆمی بڵاونەبێـتەوە.

ئامانۆ باڵێۆزی وڵاتەكەی بووە لە هەریەك لە واشنتۆن و برۆكسل و كونسوڵی گشتی بووە لە لەشاری مارسیلیای باشووری فڕەنسا.