سەردێڕ:

سەبارەت بە دانانی تانکى نەوت لە سەربان هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتییان

فۆتۆ: 
2019-07-22

24038 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی ڕاپەڕین سەبارەت بە دانانی تانکی نەوت لە بەردەم تیشکى خۆردا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان.

محمد فازیل بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە، کە ئەو ماڵانەی بەرمیلی نەوتیان هەیە و پڕە لە نەوت، لەبەرتیشکی خۆر داینەنێن و سەری بەرمیلەکانیشیان بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو غازەی تێیدا دروست دەبێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما نەتەقێتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، شۆفێرانیش  ئاگاداردەکەینەوە کە تانکی بەنزینی ئۆتۆمێلەکانیان پڕنەکەن لە بەنزین و، مەجالی هەوای تێدا بهێڵنەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش توشی حاڵەتی تەقینی تانکی ئۆتۆمبێلەکانیان نەبن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ لە گەڕەکی کێوەڕەش لە ڕانیە بەهۆی ڕوداوێکی تەقینی تانکی نەوت ئاگر لەماڵی هاوڵاتیەک بەربوو بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.