سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی راستی ئەم وێنەیە بڵاودەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-21

33486 جار خوێندراوەتەوە

دواى بڵاوبوونەوەى وێنەى فڕێدانی ژنێکی بەساڵاچوو لە هەولێر، ئێن ئاڕ تی راستی ئەو وێنەیە بڵاودەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکیدا کە کۆپییەکى بۆ ئێن ئاڕ تى ناردووە و تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی تەمووزی ٢٠١٩، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند کەناڵێک دەنگۆی فڕێدانی ژنێکی بەساڵاچوو بڵاوکرایەوە لە گەڕەکی نەورۆزی شاری هەولێر، بۆیە بە پێویستمان زانی ئەو ڕوونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە."

- دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی فڕێدانی ئافرەتێکی بەساڵاچوو، بە چەند خولەکێک تیمی تایبەتی خانەی بەساڵاچووان بە پزیشکەوە لە شوێنەکە ئامادەبوون و گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانە.

- ئەو ئافرەتە بەساڵاچووە بە هیچ شێوەیەک فڕێنەدراوە، بەڵکو ڕێگەی ماڵەوەی لێ تێکچووە و کەسوکارەکەی بردوویانەتەوە ماڵەوە.

- کەسوکاری ئافرەتەکە وێڕای نیگەرانیی خۆیان لە راگەیاندن، سوپاسی ستافی خانەی بەساڵاچووانیان لە هەولێر کرد.

لە ڕوونکردنەوەکەیاندا هاتووە، "داوا لە میدیاکاران دەکەین بە نەبوونی زانیاریی پێویست، سۆزی هاووڵاتییان بۆ خۆیان بەکارنەهێنن و خانەوادەی ئەو ئافرەتە و خێزانی تر تووشی دڵەڕاوکێ نەکەن."

ب.ب