سەردێڕ:

سبەی موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی چوار
فۆتۆ: 
2019-07-21

175809 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەینێ موچەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەینێ دووشەممە (٢٢ی تەمووزی ٢٠١٩) موچەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٤ی ٢٠١٩یە و پێنجەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.



‌بەپەلە