سەردێڕ:

کەشناسی: ئەم شەپۆلی گەرمایە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت

فۆتۆ: 
2019-07-21

44511 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەم شەپۆلی گەرمایە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

ئاسۆکەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەپۆلی گەرما تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش دەچنە ٤٥ پلە.

ڕوونیشیکردەوە، کاریگەری شەپۆلی گەرماکە زیاتر لەسەر پارێزگاکانی عێراق دەبێت وەک لە هەرێم.

داواشی لە هاوڵاتییان کرد کاتژمێرەکانی ١١ بەیانی بۆ سێی عەسر بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.

دوێنێش ئەژی چەتۆ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەپۆلێکى گەرما هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما سێ بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەیەکە کەشوهەوای هەرێم تا ڕادەیەک مامناوەندە و شەپۆلی زۆر گەرم ڕووی لە هەرێم نەکردووە، هاوڵاتیان مەترسی ئەوەیان هەیە  هاوشێوەى ساڵانی ڕابردوو لە کاتی بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما ژمارەى پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبایی نیشتمانیش کەمبکات.