سەردێڕ:

جەلەولا.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-07-21

1132 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، گەرمیان، گەرمیان حەمەی پور

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە گوندێکی سەر بە ناحیەی جەلەولا کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

سمکۆ محەمەد بەرپرسی ئاسایشی ناحیەی کۆکس بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ئیسلاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا بۆمێک بە ژمارەیەک جوتیاری گوندەکەدا تەقیوەتەوە.

وتیشی تەقینەوەکە لە ڕێگەی ئەو باخانەدا دانراوە کە ئەکەونە سەر ڕووباری سیروان و بەهۆیەوە جوتیارێکی تەمەن ٦۰ساڵ گیانی لەدەستدا و دووانی تریش برینداربوون.

ئاشکراشی کرد، کوژراو بریندارەکان بەڕەگەز عەرەبن.

گوندی ئیسلاح یەکێکە لە گوندەکانی ناوچەی شێخباوە لە جەلەولاو دەکەوێتە سەر ڕێگای کەلار جەلەولا، لە نزیک ناحیەی کۆکس، زۆربەی دانیشتووانەکەی بەڕەگەز عەرەبن و باخەکانی گوندەکە بە شوێنی خۆحەشاردان و بارەگای نهێنی گروپە چەکدارەکانی سنوورەکە دادەنرێت و تا ئێستا چەندین بارەگایان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دۆزراوەتەوە.